مەکرۆن پشتگیری ئانگلا مێرکڵ دەکات بۆ وە ئەستۆ گرتنی بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئەورووپا

 

 

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا دەلێت : ئەگەر مێرکل ، ڕاوێژکاری باڵای ئیستای ئاڵمانیا بەنیاز بێت ببێتە بەرپرسی گشتی کۆمیسیۆنی یەکیەتی ئەورووپا ، من پشتگیری دەکەم .

ئیمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا سەرلە ئێوارەی سێشەممە لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی سویسرایی فەڕەنسایی زمان ( ئار تی ئێس ) گوتوویەتی ئەگەر مێرکل ، ڕاوێژکاری باڵای ئیستای ئاڵمانیا بەنیاز بێت ببێتە بەرپرسی گشتی کۆمیسیۆنی یەکیەتی ئەورووپا ، من پشتگیری دەکەم .

مەکرۆن لەم چاوپێکەوتنەدا پێداگری لەوە دەکات کە ئەرووپا پێویستی بەکەسایەتیە تایبەت و بەهێزەکانە ، ئەوانەی وا جێگەی متمانە و شیاوی پۆستە سەرەکیەکانی ئەورووپان .

Back to top button