هایکو ماس بێ پشوودان ، لە دووای گەڕانەوەی لە ئیران بەرەو ئەمریکا وەرێ کەوت

 

 

 

هایکو ماس ، وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا هاوڕێ لە گەڵ یەنس پلۆتنەر ، بەرپرسی سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا رۆژی چووارشەممە بەرەوە واشنتۆن وەڕێ کەوتن .

بەرنامەی کاری ئەم سەردانەیان کۆبوونەوە لە گەڵ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەبێت .

بە پیی هەواڵی راگەیاندنەکانی ئاڵمانیا ماس بە نیازە لەم چاوپێکەوتنەدا وردەکاری سەفەرەکەی خۆی بۆ ئێران و دەستکەوتەکانی بۆ بەرپرسانی ئەمریکایی بگوازیتەوە .

 

ئەم سەفەرە تەنیا یەک ڕۆژ لە دووای گەرانەوەی لە تاران هاتەئاراوە ، لە سەفەری خۆی بۆ تاران هایکو ماس لە گەڵ حەسەن ڕووحانی سەرۆک کۆمار و محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دانوستانی کرد .

بە پێی شرۆڤەی ڕۆژنامەکانی ئاڵمانیا سەفەری هایکو ماس بۆ تاران دەستکەوتێکی وەهای بەدوواوە نەبووە تا بتوانێت گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەرەو کاڵ بوونەوە بەرێت .

 

مۆرگان ئۆرتێگا ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم بارەوە گوتوویەتی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە سیاسەتی گووشار بۆ سەر ئێران .

س dw

Back to top button