حه‌بی ئەسپرین ئەگەری مردنی پێشوەخت زیاددەکات

توێژینەوە نوێیەکان ئاشکرای دەکەن خواردنی حەبی ئەسپرین ڕۆژانە ئەگەری توشبوون بە خوێن بەربوونی دەماغ و مردنی پێشوەخت زیاددەکات.

زانایان لە کۆلێژی ئەمریکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی دڵ ئاماژە بەوەدەکەن خواردنی حەبی ئەسپرین بۆ کەسانی بەساڵاچوو سوودبەخشە بەومەرجەی تووشی نەخۆشیەکانی دڵ نەبووبێتن.

دوای ١٣ توێژینەوەی زانستی کە ١٣٠ هەزار کەس لە نێوان تەمانی ٤٢- ٧٤ ساڵی تێیدا بەشداربوون، دەرکەوتووە تەنها ئەو کەسانە دووچاری جەڵتەی دەماغ بوون کە بەڕێژەیەکی زۆر حەبی ئەسپرینیان خواردووە و نەخۆشی دڵیان هەبووە.

پسپۆران جەخت لەوەدەکەنەوە کە پێویستە بەرچاوڕوونی زیاتر بە بەکارهێنەرانی حەبی ئەسپرین بدرێت و لە کاتێکدا بەکاری بهێنن کە تووشی هیچ جۆرە نەخۆشییەکی دڵ نەبووبێتن و هەروەها لە کاتی بەکارهێناندا چاودێری پەستانی خوێن و ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی لەشیان بکەن .

Back to top button