یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ئه‌ندام بوونی توركیای له‌ یه‌كێتیه‌كه‌ هه‌ڵپه‌سارد

خواكوڕك

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 23/11/2016 په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسا‌ی‌ هه‌ڵپه‌ساردنی دانوستانه‌کان له‌گه‌ڵ تورکیادا کۆ‌بووه‌وه‌، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان دۆسیه‌كه‌ به‌ هه‌ڵپه‌سێردراوی مایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵپه‌ساردنی پرۆسه‌که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی کاتیی، بانگێشتی کۆمیسیۆنی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کێتییه‌که‌ی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساکه‌ کرد.

کەمێک لەمەوبەرش ئەو پرسە لە پەرلەمانی ئەوروپا خرایە دەنگدان و سەرەنجام 479 ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا دەنگیاندا بە سڕکردنی بابەتی بەئەندامبوونی وڵاتی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا.

پێشتر ئه‌ردۆكان رایگه‌یاندبوو تا ساڵی نوێ له‌سه‌ر پرسی چوونه‌ ناو یه‌كێتیه‌كه‌ ده‌وه‌ستن، و دواتر به‌رده‌وام بوون یان وازهێنان له‌و دۆسیه‌ ده‌خه‌نه‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

Back to top button