بەریتانیا: خۆشحاڵین بە هەڵبژاردنی مەسرور بارزانی بۆ سەرۆکایەتی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان

وەزیری دەوڵەتی بەریتانی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا رایگەیاندووە، وڵاتەکەی بە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵە.

ئه‌ندور مۆره‌سن، وەزیری دەوڵەتی حکوومەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر له‌باره‌ی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و راسپاردنی مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ئەندور مۆرەسن نووسیویه‌تی:  “به‌ریتانیا پابه‌نده‌ به‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراقێكی سه‌قامگیر و خۆشگوزه‌ران”.

دەشڵێت: “خۆشحاڵبووم به قسه‌كردنم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و خۆشحاڵیشم به‌ هه‌ڵبژاردنی مه‌سرور بارزانی وه‌كو سه‌رۆكی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان”.

ئەو وەزیرەی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشدا، هیوادارین پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ به‌رزراگرتنی ئازادی ئایینی و زیادكردنی ژماره‌ی ئافره‌تان له‌ نێو حكوومه‌تی نوێدا.

Back to top button