‎لە موسڵ، داعش چەکدارە بیانیەکانی لە دەست دەدات

خواكوڕك
‎چەکدارە بیانیەکانی ریزەکانی “دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)” زۆترین زیانی شەڕی موسڵیان بەردەکەوێت چونکە زۆرێك لە ئەندامە عێراقیەکانی گروپەکە، پێش ئەوەی هێزە رزگارکەرەکان (پێشمەرگە و سوپای عێراق) بگەن، هەڵدێن و پێگەكانیان چۆڵ دەكەن، بەرپرسانی پێشمەرگە و ھێزەكانی ئەمنی بە پەیامنێری رۆژنامەی (تەلەگرافی ھوڵەندی ) یان
‎ڕاگەیاندووە، ئەم چەکدارانە باش شارەزای ناوچەکە و رێگەکانی هەڵاتن نین، هەروەها عەشیرەت و خزمیان نیە هانایان بۆ ببەن، بۆیە بژاردەیەکی ئەوتۆیان نیە جگە لە بەجێمان.
 
‎ماوەیەکە چالاکوانانی نێو ناوچە رزگاركراوەكان چەند ڤیدیۆیەك لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکەنەوە کە وا دەردەکەوێت چەکدارێکی بیانی لە موسڵ تکا لە چەکدارە عێراقیەکانی داعش لە شارەکەدا دەكات تا یارمەتی بدەن.
‎چەکدارەکەی داعش بە فرمێسك و تکاوە دەڵێت: “ئایا دەترسن، ئەی نەوەی عومەر، عوسمان و عەلی؟ ئایا ورەتان بۆ گەیشتن بە خودای گەورە لەدەستداوە، یان حۆری چاو-سپیتان ناوێت، حەزتان لە بەهەشت نیە؟ 
‎فەرماندەیەکی هاوپەیمانان پێشبینی ئەوەی کرد چەکدارە بیانیەکان بەشێکی گەورە پێکبهێنن لەو توندڕەوانەی لە شارەکەدا دەمێننەوە، چونکە هیچ شوێنێکی دیکەیان نیە بۆی بچن .
‎جینەڕاڵ (گاری ڤۆلێسکی )کە سەرکردایەتی فەرماندەیی پشکی زەمینی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات بۆ تێكشکاندنی داعش وتی: “ئێمە بە داعشەکان دەڵێین کە سەرکردەکانیان دەستبەرداریان دەبن. دەبینین کە جوڵە هەیە بەرەو دەرەوەی شارەکە.”
‎جێهێڵراون تا بەتەنیا شەڕبکەن.
‎عەمید حەیدەر عوبێدی لە ئاژانسی دژە-تیرۆرعێراقی وتی: “رێی هەڵاتنی چەکدارە بیانیەکان گیراوە و ئەوانیش باش شارەزای رێگە و ناوچەکە نین. ئەوان جێهێڵراون تا تەنیا خۆیان توشی چارەنوسی حەتمی خۆیان ببنەوە، لاشەكانیان لە شەڕ بەجێماوە، هێزەکانی دژە-تیرۆریش بە دەیان لاشەی چەکداری بیانی لە ناوچە رزگارکراوەکانی خۆرهەڵاتی موسڵ دۆزیوەتەوە.”
 
 ئەندامی لیژنەی پەرلەمانی ئاسایش لەپەرلەمانی عێراق وتی ژمارەی چەکدارە بیانیەکانی نێو موسڵ نەزانراوە، ئەوەی دەیزانین ئەوەیە کە ژمارەی ئەو چەکدارە تیرۆرستە عێراقی و بیانیانەی لە موسڵ شەڕ بۆ داعش دەکەن، بە 3,000 دەخەمڵێنرێت.
‎وتی چەکدارە بیانیەکان لە نزیکەی 100 وڵاتەوە هاتون، زۆربەشیان لە ئۆزبەکستان، ئەفغانستان، وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپیەوە پەیوەندیان بە ریزەکانی گروپەکەوە کردوە.
‎جەبار گوتیشی، دەرکردنی ئەم چەکدارانە کاتێکی زیاتری دەوێت “چونکە شەپۆلی کۆچیان بۆ نێو عێراق ناوەستێت تا دۆخی ئەمنی سوریا بەتەواوەتی سەقامگیرنەبێت و كونترۆلی سنوری هاوبەش لەنێوان دوو وڵاتەکەدا دەستەبەرنەکرێت.
 فەرماندەی حەشدی خێڵەکی حەدیسە، (عەواد جوغەیفی )گوتی ئەو چەکدارانەی تا کۆتایی شەڕی موسڵ دەمێننەوە روودەکەنە سنورەکانی خۆرئاوای پارێزگای ئەنباری دراوسێ تا رێگەیەکی سەلامەتیان بەرەو سوریا بۆ دەربازبوون دەستبکەوێت “دوای ئەوەی موسڵ رزگارکرا، زۆربەی چەکدارە بیانیەکان دەچنە شارەکانی راوە، قائیم و عەننە لە دوورترین خاڵی خۆرئاوای ئەنبار، کە هێشتا لەژێردەستی داعشدان، گوتیشی گروپەکە بنکەی لەو شارانەدا هەیە، کە بە هێڵی پشتەوەی عێراقیان دادەنێت، بە ئاماژەکردن بەوەی خێزانی زۆرێك لە فەرماندەکانی داعش لەوێ دەژین.
هەروەها دەشلێت، رزگارکردنی ئەم شارانە، کە بەمزوانە بەدەستدێت، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی هێڵی سنوریی سوریا، سەردەکێشێت بۆ سڕینەوەی ئەم خەڵکە نامۆیانە، بەتەواوەتی و شکانی بڕبڕەی پشتی گروپە تیرۆرستیەکە لە ناوەڕاست و باکوری وڵاتەکەدا.”
سەرچاوە
Telegraaf Niews Media
Back to top button