لە کەنداوی عەممان تەقینەوە ڕوویدا و نەوت کێشەکان کراونەتە ئامانج

 

 

 

بەشێک لە رۆژنامەکانی ئێران ئەمرۆ پێنج شەممە لە زمان سەرچاوەعەرەبیەکانەوە بڵاویان کردەوە چەند تەقینەوەیەک لە دەریای عەممان ڕووی داوەو دو کەشتی نەوت کێش ئاگریان گرتووە .

کاناڵی ئەڵعالەم بە پێی هەواڵەکانی ناوچەیی لە عەممان دەڵێت دوو نەت کێشی گەورە کە هەڵگری نەوتی خاوی ڕەش بوون هێرشیان کراوەتە سەر .

بەشێکیش لە ئاژانسەکانی ڕاگەیاندن وەک ” بلۆمبێرگ ” دەڵین لانیکەم نەوتکێشێک بە تەواوی گڕی گرتووە ، بلۆمبێرگ هەر وەها دەڵێت نەوتکێشی ( فروونت ئەلتێر ) لە دووای بارکردن لە کەنارئاوی ئەبووزەبی لە کاتی وەڕی کەوتن گڕی گرتووە .

بلۆمبێرگ دەڵێت ئەوان هەواڵیان لە بەرپرسێکی کەنارئاوی ئەبوو زەبی بەدەست گەیشتووە .

هاوکات گرووپی ئاسایشی دەریایی بەریتانیا بەئاماژەدان بەو رووداوە لە کەنداوی عەممان ، داوا لە کەشتیەنەوتکێشەکان دەکات بە وریایی تەواوە وە لە هاتوچۆ دابن ، ئاسۆشیتێد پرێس دەنووسێت ، وتەبێژی گاردی 5 ی دەریایی ئەمریکا کە لە بەحرێن جێگیرە ئەم تەقینەوانەی پشتڕاست کردۆتەوە .

Back to top button