ریاز : سوپای پاسدارن مووشەکی کروزی داوەتە حووسیەکان
هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعوودیا دەڵێت کاردانەوەیەکی گورچووبڕمان دەبێت وەک وڵامدانەوەیەک بۆ بۆ هێرشی مووشکی حووسیەکان کە کردوویانەتە سەر فڕۆکەخانەی مەدنی لە باشووری سعوودیا .
بەرپرسانی باڵای هاوپەیمانی عەرەبی کە لە ساڵی 2015 بۆ پشتیوانی لە حکومەتی عەبد ڕەبە مەنسوور هادی سەرۆک کۆماری دوورخراوە لە یەمەن ڕاستەوخۆ چوونە شەڕەوە ، وەک یەکەم هەڵوێست لە دژی مووشەک بارانی لەلەیەن حوسیەکانەوە ، ئێرانیان بە تاوانبار دەستنیشان کرد.
هاوپەیمانی عەرەبی بە ڕێبەرایەتی ڕیاز کە ئەم کردەوە بە تیرۆریزمی دەرەوە سنووری ناو دەنێت ، پێداگری لەوە دەکات کە مووشەکی کروزی ئاراستەکراو لە لایەن حووسیەکانەوە بۆ سەر فڕۆکەخانەی مەدەنی ( ئەبها ) لە باشووری سعوودیا ، کاری تارانە وەک هاوپەیمانی سەرەکی حوووسیەکان .
هێرشی مووشەکی ملیشیاکانی حووسی بۆ سەر فڕۆکەخانەی ئەبها لە یەکەم کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی چووارشەم هاتەئاراوە و ریاز ئاشکرای کردووە 26 برینداری لێ کەوتۆتەوە .