یەک لە کەشتیەنەوتکێشەکانی ڕووداوەکەی کەنداوی عەممان نوقمی دەریا بوو
دۆیچەوێلە ، ئاژانسی هەواڵی فارسی زمانی ئاڵمانیا ئاشکرای دەکات ئەو دوونەوت کێشەی سەرلە بەیانی ئەمرۆ پێنج شەممە لە کەنداوی عەممان بە هۆکاری تەقینەوە ئاگریان تێبەر بوو ، یەک لەو کەشتیانە نوقمی ژێر ئاو بوو .
هەمان سەرچاوە ئاشکرای دەکات هەردووک کەشتی ( فرۆنت ئەلتێر ) و کوکوکاکوریجووس باری نەوتی یابانیان پێ بووە و بەنیاز بوون بەرەو یابان وەڕێ کەوون .
ئەم رووداوە لە کاتێکدا “شینزۆ ئابە” سەرۆک وەزیرانی یابان ئەمرۆ لە تاران لە گەڵ ڕێبەری ئێران عەلی خامنەیی لە کۆبوونەوەدابووە .