ئەمریکا بیر لە بەهێزکردنی پێگەی سەربازی خۆی لە “پۆڵۆنیا ” دەکاتەوە
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا باس لە رەوانەکردنی 2000 سەربازی ئەمریکی بۆ پۆڵۆنیا دەکات ، ئەوسەربازانەی وا بڕیارە بەرەوە پۆڵۆنیا وەرێ دەکەون لە ئێستادا لە ئاڵمانیا و چەند وڵاتێکی تری ئەرووپین .
لە ئێستادا 4500 سەربازی ئەمریکی لە پۆلۆنیا بوونیان هەیە .
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە خانەخوێی ” ئاندژی دوودا ” سەرۆک کۆماری پۆلۆنیایە ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا کە رۆژی چووارشەممە بەرێوە چوو ئاشکرای کرد ، ئەمریکا هێزی زیاتر لە پۆلۆنیا جێگیر دەکات .
ترەمپ ڕایگەیاند لە ئێستادا سەرقاڵی تاوتوێی بەرێ کردنی 2000 سەربازی ترن بۆ پۆڵۆنیا ، هەروەها دەڵێت خەرج و باجی ئەم سەربازانە لەسەر شانی پۆڵۆنیا دەبێت .
لە کۆتاییدا دەڵیت ئامانج ئەوە نییە هێزی زیاتر بنێرینە یەکیەتی ئەورووپاوە ، هەر ئەو هێزانەی لەوێ جێگیرن بەرەو پۆلۆنیا ڕایان دەگوازین .
س. د ، چ