پارتی ناوی كانیدەكانی بۆ كابینەی حكومەت یەكلایی دەكاتەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان خەریکی ئامادەکارییە بۆ دیاریکردنی ناوی وەزیرەکان و بەرپرسی فەرمانگەی یاسایی پارتیش ڕای دەگەیەنێت کە بە زووترین کات ناوی کاندیدەکان بۆ وەزارەتەکان پێشکەش دەکرێت.

بەختیار حەیدەر، بەرپرسی فەرمانگەی یاسایی پارتی ڕایگەیاند: ”لە سەرەتاوە پارتی ئامادەکاری کردووە و بڕیار لەناو پارتیدا مەرکەزییە، بۆیە بەزووترین کات پارتی ئامادەیە بۆ ئەوەی ناوی وەزیرەکان پێشکەش بکات کە بەشێکیان بەپێی پسپۆڕی و بەشێکیشیان بەپێی ئەزموون پێشکەش دەکرێن“.

ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆتاییدا دەبێت سەرۆک بارزانی ڕەزامەندی لەسەر ناوەکان هەبێت. گوتیشی: ”لایەنی بەشداربوو لە پرۆسەکە پەراوێز ناخرێن، سکرتیری پەرلەمان بۆ تورکمان بووە، پێکھاتەکانی دیکەش پشکیان دەبێت بۆ ئەوەی پۆستی دیکە بدرێت بە تورکمان، ئەوە لێژنەی تایبەت بڕیاری لێ دەدات“.

دوێنێ سێشەممە ١٢ی ٦ی ٢٠١٩، مەسرور بارزانی لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بە مەرسوومێکی هەرێمی، بۆ پێکهێنانی حکوومەت ڕاسپێردرا و لە ماوەی مانگێکدا پێویستە کابینە وەزارییەکەی پێک بهێنێت.

Back to top button