توركیا:سوریا هێرشی كرده سه‌ر پێگه‌یه‌كمان
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانی سوریا هێرشیان كردۆته سه‌ر پێگه‌یه‌كی چاودێری هێزه توركیه‌كان له شاری ئیدلیب
ئه‌و هێرشه كه خۆی له ئاڕاسته‌كردنی سی و پێنج گوله هاوه‌ن بینیوه‌ته‌وه بۆته هۆی برینداربونی سێ سه‌ربازی تورك و وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیاش ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ئه‌نجام دراوه
توركیا له خاكی سوریا چه‌ندین خاڵی چاودێری سه‌ربازی هه‌یه‌و ده‌یان جار دیمه‌شق داوای كردووه هێزه بیانیه‌كان خاكه‌كه‌ی جێبهێڵن به‌ڵام داواكه‌ی له لایه‌ن توركیاوه گرنگی پێنه‌دراوه
Jpost;سه‌رچاوه