سعودیه‌ وه‌ڵامی حوسیه‌كانی دایه‌وه‌

 

دوای هێرشی حوسیه‌كان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بهای سعودیه‌,فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی سعودیه‌ به‌ تۆپباران كردنی چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی وه‌ڵامی حوسیه‌كانی دایه‌وه‌

كه‌ناڵی ئه‌لمه‌سیره‌ی زمانحاڵی حوسیه‌كان ڕایگه‌یاند فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی سعودیه‌ له‌ سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن شه‌ش پێگه‌ی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی حوسیان بۆردومان كردووه‌ بێ ئه‌وه‌ی زیانه‌ گیانی و مادیه‌كان ئاشكرا بكات

ئه‌و هێرشانه‌ی سه‌ر سه‌نعا دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ حوسیه‌كان به‌ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرشیان كرده‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بهاو بیست شه‌ش  برینداری لێكه‌وته‌وه‌

سه‌رچاوه‌;عه‌ره‌بی ٢١

Back to top button