عێراق… رۆژی ده‌ركردنی فه‌توای پێكهێنانی حه‌شدی شه‌عبی كرایه بۆنه‌یه‌كی نیشتمانی
له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ساڵڕۆژی ده‌ركردنی فه‌توای عه‌لی سیستانی بۆ دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك رۆژی نیشتمانی عێراق په‌سند كرد.
رۆژی 13ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2014، عه‌لی سیستانی، گه‌وره مه‌رجه‌عی به‌شێك له شیعه‌كانی عێراق، فه‌توای “جیهادی كیفائی” ده‌ركرد و به گوێره‌ی فه‌تواكه ده‌یان هه‌زار كه‌س خۆیان ناونووس كرد بۆ دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی.
له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا هاتووه: له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، رۆژی 13ی حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێك بۆنه‌یه‌كی نیشتمانییه به هۆی ده‌رچوونی فه‌توای جیهادی كیفائی و دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش.