وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتیکان پيرۆزبايى له نێچيرڤان بارزانى ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/05/3.jpg)
له نامه‌يه‌كى پيرۆزباييدا كه له ڕێگه‌ى باڵیۆزی ڤاتیکانه‌وه لە عیراق بۆ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى نێردراوه، به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنيانه‌وه به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزبايى له به‌ڕێزيان ده‌كات و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازێت.
له نامه‌كه‌يدا به‌ڕێز کاردینال پیترۆ پارۆلین، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان نووسيويه‌تى:
بە خۆشحاڵییەوە هیوای ئەوپەڕی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە دەستبەکاربوونتان وەک سەرۆك لە هەرێمی کوردستانی عێراق. داوا لە خودای گەورە دەکەم و ئومێده‌وارم به دانایی و تێگەیشتوویى و لێبووردەییتان لەو پۆستەدا، خودای گەورە بەڕێزتان و خانەوادەکەتان و هەموو خەڵکی هەرێم لە بەرەکەتەکانی پڕبەش بکات.