هەفتەی داهاتوو مەسرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت سەردانی سلێمانی دەكات

 

دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان راسپارد, سەرۆكی راسپێردراوی حكوومەت هەرێمی كوردستان بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەردانی سلێمانی بكات و لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان كۆببێتەوە.

(خواكوڕك) زانیویەتی كە سەردانەكەی مەسرور بارزانی، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت و شاندێكیشی لەگەڵدا دەبێت كە لەگەڵ هەریەك لە بزووتنەوە گۆڕان و یەكێتی كۆدەبێتەوە.

سەردانەكە بە مەبەستی گفتوگۆكردنە لەبارەی بەرنامەی كابینەی كاری داهاتووی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەرگرتنی ناوی كاندیدەكانی پۆستەكانی هەریەك لەو دوو لایەنە..

پێشتر عارف ڕوشدی، ڕاوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند بوو، مەسرور بارزانی بە سەرۆكایەتیی شاندێك سەردانی لایەنەكان دەكات.

Back to top button