سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌گكرتووه‌كان پیرۆزبایى له نێچیرڤان بارزانى ده‌كات
له نامه‌یه‌كدا بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز ئەنتۆنیۆ گۆتێرس سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنیانه‌وه به سه‌رۆكى هه‌رێم، پیرۆزبایى له به‌ڕێزیان كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
جه‌نابى سەرۆك،
بەخۆشحاڵییەوە ئەوپەڕی پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنتانه‌وه بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق. بێگومانم دانایی و پڕئەزموونی و سەرکردایەتیتان زۆر بە بەها دەبن بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی هەرێم ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
پێکهێنانی خێرای حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی تۆکمەکردنی ئەو سەرکەوتنانەی لە دوای سەرکەوتن بەسەر داعشدا لە مەیدانی جەنگ بەدەست هاتوون کە تەنیا بەهۆی خۆبەختکردنی هاووڵاتیانی چاونەترسی عیراقه‌وه بوو لە هەموو پێکهاتەکان. سەرەڕای ئەمانە، دۆخی دوای داعش، هەلێکی مێژوویی هێناوەتە کایەوە بۆ دووبارە نوێکردنەوەى دیالۆگ بەمەبەستی چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵواسراوەکان لەگەڵ بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا و بۆ زیاتر بنیادنان لەسەر ئەو هەوڵە هاوبەشانەی دوای پەسندکردنی یاسای بوجەی فیدرالیی ساڵی ٢٠١٩ خراونەتە گەڕ.
لە داهاتوودا، نەتەوە یەکگرتوەکان بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەسەر چەندین دۆسیە لە هەرێمی کوردستان بە پێی ئەرکەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی عیراق.
لەگەڵ گەرمترین ڕێز و سڵاو.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرس