بەریتانیا هێڕشكردنە سەر كەشتیە نەوتیەكان قبولناكەین

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە لە دەریای عەمان هێڕشكرایە سەر دووكەشتی نەوتكێش و تێكشكێندران, حكومەتی بەریتانیا رایگەیاند، هێرشكردنە سەر كەشتی مەدەنی وەك كەشتی نەوت هەڵگر “كارێكی قبووڵكراو نییە”.

وتەبێژ بەناوی تێریزا مای سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان دوای ئەوەی لە دەریای عومان دوو كەشتی نەوت هەڵگری گەورە، رووبەڕووی هێرش بوونەوە رایگەیاند، ئەو كارە بەهیچ شێوەیەك قبووڵكراو نییە.

گوتیشی: “پێویستە ریزی ئازادی كەشتییەكان بگیرێت، و ئێمە لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانمان لە پەیوەندییداین و ئامادەین بۆ یارمەتیی لەهەر لێكۆڵینەوەیەك لەوبارەیەوە”.

لە دەریای عومان دوو كەشتی نەوت هەڵگری گەورە، رووبەڕووی هێرش بوونەوە.

Back to top button