ئەمریکا ئێران بە تاوانباری هێرشی سەر نەوتکێشەکانی کەنداوی عەممان دەزانێت

مایک پۆمپیۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، پێنجشەممە لە کنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنتۆن گووتی وای بۆدەچین تەقینەوەی کەشتیە نەوت کێشەکانی ئەمرۆ لە کەنداوی عەرەبی کاری ئێران بێت .
لە درێژەدا دەڵیت ئەم بۆچوونە بە پێی زانیاری ناوەندە ئەمنیەکان و ئەوچەکە بەکار هاتووانە لێک دەدرێنەوە کە پێشتر ئێران بەم جۆرە هێرشی تری ئەنجام داوە .
پۆمپیۆ لە تویتێکدا دەنووسێت : ئەم هێرشانە ئاسایش و ئاشتی جیهانی دەخەنە مەترسیەوە و جێگەی قەبووڵ کردن نییە .
پۆمپیۆ لە کۆتاییدا دەڵێت : داوام لە نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە ئەم پرسە لە ئەنجوومەنی ئاسایش تاوتوێ بکرێت