بەلجیكا بریندارانی پێشمەرگە چارەسەر دەكات
خواكوڕك
لەدوای ئەوەی شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی وڵاتی بەلجیكایان كرد, حكومەتی بەلجیكا بەڵێنی هاوكاریكردنی پێشمەرگەی لە بواری پزیشكی پێدان, وا بڕیارە تیمێكی پزیشكی بنێرێتە كوردستان تا ئەوان بڕیار لەسەر ئەو پێشمەرگانە بدەن كە پێویستییان بە چارەسەرە لە دەرەوەی وڵات و خۆیان لە بەلجیكا چارەیان بەكەن.
دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتیی ئەورووپا رای دەگەیەنێت كە دوای هەوڵەكانی ئەوان وەك نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لەگەڵ ئەم وڵاتەو دوای سەردانی فەرمی “خێرت بۆرژوا” سەرۆك وەزیرانی هەرێمی فلاندەرزی بەلجیكا بۆ هەرێمی كوردستان و دواتر سەردانی شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی د. علی سندی وەزیری پلاندانان بۆ هەرێمی فلاندەرزی بەلجیكا پێوەندییەكانی هەردوولا گەیشتنە ئاستێكی پتەوتر و هەر لەو چوارچیوەیەش چەند رێككەوتنی گرنگ ئەنجام دران.
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە یەكێتی ئەوروپا ئاماژەی بە دەرئەنجامی كۆبوونەوەیەكی حكومەتی بەلجیكا كرد دەنوسێت:” ئەمڕۆ چوارشەم “خێرت بۆرژوا” سەرۆك وەزیرانی هەرێمی فلاندەرزی بەلجیكا لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا بە چارەسەركردنی گرووپێك لە پێشمەرگە بریندارەكانی كوردستان لە بەلجیكا و لەو كۆبوونەوە مێكانیزم و چۆنییەتی هێنان و چارەسەركردنی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە خرانە بەر باس و بڕیارە بۆ دیاریكردن و دەستنیشاننكردنی ئەو پێشمەرگە بریندارانە شاندێكی پزشكی لە ئایەندێكی نزیكدا سەردانی هەرێمی كوردستان بكا.
لە كۆتای نوسینەكەیدا ئاژگەیی دەڵێت” نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەوروپا لە هەوڵەكانی بەردەوامە لە گەڵ لایەنە ئەورووپیەكان بۆ هێنان و چارەسەركردنی پێشمەرگە قارەمانەكان لە ئەورووپا.