ڤیدئۆی سەندکام بەڵگەیە بۆ ئەوەی ئێران دەستی لە تەقاندنەوەی نەوت کێشەکاندا بووە

 

 

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا باس لە ڤیدئۆیەک دەکات کە بەڵگەیە لە سەر ئێران بۆ تەقاندنەوەی کەشتیە نەوت کێشەکانی دوێنێی کەنداوی عەممان .

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئێرانی بە تاوانباری سەرەکی زانیوە بەڵام ئێران ڕەتی کردەوە .

لەم ڤیدئۆیەدا کە لە لایەن سەنکام فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بڵاو بۆتەوە ، ڕادەگەێنێت تەقاندنەوەی کەشتیەکان لە ڕێگەی مینی موغناتیسی  دەریاییەوە بووە .

هەر ئەو ناوەندە ڕایگەیاندووە یەک لەو مینانەش کە لە ژێر نەوتکێشی ( کوکوکا ) دانراوە نەتەقیوەتەوەو بەڵگە لە دەست دایە .

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا دەڵێت : کرێکارانی نەوت کێشەکە لەدووای ئەوەی دەبینن بەلەمە تووند ئاژۆکانی سوپای پاسداران لێیان نزیک دەبنەوە ، ڤیدئۆیان لێ تۆمار کردوون لە کاتی دانانەوەی مینەکاندا .

Back to top button