وەزیری دەرەوەی بەریتانیا : ناتوانین بەڵگەکانی ئەمریکا بۆ تاوانبار بوونی ئێران ڕەت کەینەوە
جێرمی هانت وەزیری دەرەوەی بەرتانیا ، وێرای ئەوەی داوای کرد وڵاتەکەی بە شێوەی سەر بەخۆ لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە بکات ، بەڵگەکانی ئاشکرا کردنی تاوانبار بوونی ئێرانی لە لایەن ئەمریکاوە ڕەت نەکردەوە کە دەستیان هەبووە لە تەقاندنەوەی نەوتکێشەکانی کەنداوی عەممان .
هانت گووتی : دەلیلێک نابینم بۆ ئەوەی بەڵگەکانی ئەمریکا ڕەت کەمەوە ، چوونکە بەڵگەکان ئاشکران ئێران دەستی هەبووە لەم ڕووداوەدا .
ئاماژەکانی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بەبەڵگەکانی ئەمریکا ، جیا لە ڤیدئۆکە ، ئەم کەرەسەی تەقینەواننە کە دروست کراوی ئێرانن .