تەشەنە کردنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست ، نرخی دۆلار و نەوتی بردە سەرێ

 

 

 

هێرشی ڕۆژی پێنج شەممە بۆ سەر دوو نەوتکێش لە کەنداوی عەممان بووە هۆی ئەوەی بەهای تمەنی ئێران لە هەنبەر دۆلار دابەزینی زیاتر بەخۆوە ببینێت و نرخی زێر و نەوتیش بچێتە سەرەوە .

لە کاتێکدا لە مانگی ڕابردوو نرخی دۆلار لە هەنبەر تەمەنی ئێرانی بە شێوەیەکی نزم گەیشتبووە 13 هەزار تمەن ، لە دووای تەقاندنەوەی نەوت کێشەکانی دوێنێ،  دۆلار 500 تمەن هەڵکشا سەرەوە و لە بازاڕی ئازادی تاراندا هەر دۆلارێک بوو بە  13 هەزار و 650 تمەن  .

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی ( برێنت ) لە 60 دۆلارەوە گەیشتە 62.57 سەنت .

نەوتە ڕەشی ئێران واتە نەوتی نەپاڵێوراو ، هەربەرمیلێک 54 سەنت گران بوو واتە لە 54 .29 سەنتەوە گەیشتۆتە 54 دۆلار و 83 سەنت .

Back to top button