ئەیاد عەلاوی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسرور بارزانی دەکات
سەرۆكی هاوپەیمانی وەتەنییە له عێراق په‌یامێكى پیرۆزبایی ئاراسته‌ى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراوى هه‌رێمى كوردستان كرد و ڕاى گه‌یاندووه، هه‌ڵبژاردنتان بۆ سه‌رۆكى حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان چاوه‌ڕوانى باش بوونى ئاڵۆزییه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غداى لێ ده‌كرێت.
كه‌مێك پێش ئێستها له ڕێگه‌ى نامه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه، ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی وەتەنییە پیرۆزبایى خۆى ئاڕاسته‌ى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراوى هه‌رێمى كوردستان كرد و ڕاى گه‌یاند، پیرۆزبایى خۆمان ئاڕاسته‌ى ئێوە ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ى ههڵبژاردنتانهوه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
زیاتر هاتووه، “ئێمه له عێراق بڕوامان به تواناكانت هه‌یه كه هه‌نگاوەکان ده‌چنە پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم و پاراستنى ئه‌و دهستكهوتانهى هه‌رێم هه‌یه‌تى، ئه‌مه‌یش له پێناو باشتركردنى ژیان و به‌ره‌وپێشچوون و هه‌وڵدان بۆ به‌گه‌ڕخستنى ئارامى بۆ ته‌واوى گه‌ل”.
مەسروور بارزانی راسپێردراو بۆ سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئێستە ئامادەكاری بۆ پێكهێنانی حكوومەت دەكات و بەپێی یاسا دەبێت تا 30 ڕۆژی تر تەواوی حكوومەتەكەی بخاتە بەردەم پەرلەمان و متمانەی پێ بدرێ.