ئاراس حسۆ میرخان: حكوومه‌تی داهاتوو دوو ڕوویی له هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبوڵ ناكات
ئاراس حسۆ میرخان، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی ڕای گەیاند، حكوومه‌تی داهاتوو دوو ڕوویی له هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبوڵ ناكات، ئاشكراى كردووه كه گۆڕان بریاره له حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێم به‌شداربێت، ده‌بێ به ڕاشكاوانه هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی هۆشیار عه‌بدوڵای پەرلهمانتاریان بۆ پارتی ڕوون بكاتەوە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى حوزه‌یران، ئاراس حسۆ میرخان، لە پۆستێكدا لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیوویەتی: “حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا له‌باره‌ی بوودجه و نەوت لێكتێگه‌یشتنیان هه‌یه و به‌مزووانه حكوومه‌تی نوێی هه‌رێم پێكدێت و هه‌ردوو حكوومه‌ت له باره‌ی بوودجه و نەوت ڕێك ده‌كه‌ون، ئه‌و په‌رله‌مانتاره به كرێگیراوانه‌ی ڕۆژانه له به‌غدا خه‌ریكی پیلان گێرانن جگه له شه‌رمه‌زاری و ڕووڕه‌شی هیچیان بۆ نامێنێت، به‌شێكیان ده‌زانین بۆ وا ده‌كه‌ن به‌ڵام، گۆڕان كه بڕیاره له حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێم به‌شداربێت ده‌بێ به ڕاشكاوانه هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی هۆشیار عه‌بدوڵای په‌رله‌مانتاریان بۆ پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێم و خەڵكی كوردستان ڕوون بكه‌نه‌وه، چوونكه حكوومه‌تی داهاتوو دوو ڕوویی له هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبوڵ ناكات”.
بزووتنەوەی گۆڕان یەكەمین هێزبوو لە هەرێمی كوردستان كە ڕێككەوتنی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەشداریی لە كابینەی نۆیەمی حكوومەت ئەنجامدا و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانى له كابینه‌ى نوێى حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.