وەزیری وزەی سعودیا : بە هەموو تواناوە پارێزگاری لە سنوورە ئاویەکانی وڵاتەکەمان دەکەیین

 

 

خالد فاڵح وەزیری وزەی سعودی رۆژی پێنج شەممە وێرای ئیدانە کردنی هێرشی سەر نەوت کێشەکان لە کەنداوی عەممان ، پێداگری لە پاراستن و پارێزگاری سنووری ئاوی وڵاتەکەی کردەوە .

بە پێی ئاژانسی فەرمی سعودی ( واس ) فاڵح لە درێژەدا دەڵێت : ئەم کردەوە بە ئاشکرا هەڕەشەیە لە سەرجیهانی ئاسایشی ڕێڕەوە دەریاییەکان بە تایبەت لە بوواری ڕاگوێزانی نەوت دا .

وەزیری وەزەی سعودیا داوا لە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی دەکات بەڵینەکانیان بۆ پاراستنی نەوت کێشەکان و ڕێرەوە دەریاییەکان بەنە سەر .

هەروەها دەڵێت : پاشایەتی سعودیا ئەم کردەوە بە کردەوەیەکی تیرۆریستی دەزانێت و پێشتریش هاوشێوەی ئەم هێرشە قێزەونە لە کەنارئاوەکانی ئیمارات کرابووە سەرمان .

لە کۆتاییدا فاڵح پێداگری دەکات ، وەزارەتی وزەو کۆمپانیای ئارمکۆی سعودی زیاتر لە جاران خۆیان توند و تۆڵتر دەکەن لە بەرانبەر ئەم هێرشانەدا .

س ، a a

Back to top button