خواكوڕك دواین زانیارى له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ى ئاكرێ بڵاوده‌كاته‌وه..
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ پێنجشه‌م 13ى حوزه‌یران، بەهۆی برینداركردنی قوتابییەكی پۆلی 12ی ئامادەیی لەكاتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان لە سەنتەری شاری دهۆك شەر لە نێوان هاووڵاتیانی گوندی باژێرەی سەر بە شارۆكەی ئاكرێ رووی دا‌و تا دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به‌رده‌وامى هه‌بوو، بەهۆی ئەو شەڕەوە بریندار هەیە و هێزەكانی پۆلیس كۆنتڕۆڵى دۆخه‌كه‌یان كرد، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى ئاكرێ ئامارى قوربانییه‌كانى ڕاگه‌یه‌ند.
یه‌كێك له شایه‌تحاڵه‌كانى شه‌ڕى نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ى گوندى باژێره (خواكوڕك)ی ڕاگه‌یاند، به‌هۆى برینداركردنى قوتابیه‌ك له‌كاتى تاقیكردنه‌وه‌كاندا له سه‌نته‌رى شارى دهۆك، دواتر له گوندى باژێرهى نێزیك له ئاكرێ شهر و ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه ڕوویدا، شایه‌تحاڵه‌كه زیاتر بۆ خواكوڕك گوتى، له ئه‌نجامى شه‌رى نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ى گونده‌كه چه‌ند كه‌سێك برینداربوون، به‌ڵام دواتر هێزه‌كانى پولیس و ئاسایش گه‌یشتنه شوێنى ڕووداوه‌كه و ئێستا بارودۆخه‌كه به ته‌واوه‌تى كونترۆڵكراوه.
سه‌باح زوهێر، به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى ئاكرێ ڕاى گه‌یاند، كه له ئه‌نجامى شه‌رى گوندى باژێرهى نێوان گه‌نج و هاووڵاتییانى هه‌ردوو عه‌شیره‌تى زێبار و هه‌ركى پێنج كه‌س برینداربوونه، برینداره‌كان له هه‌ردوولا دروست بووه، برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ى دهۆك و هه‌ولێر كراون، یه‌كێك له برینداره‌كان ئافره‌ته، به‌ڵام سێ له برینداره‌كان برینه‌كانیان سووكه.
كێشەی سەرەكی هاووڵاتیانی ئەو گوندە دەگەڕێتەوە بۆ دوو ساڵ پێش ئێستا له به‌رواری 7ی 7ی 2017 بوو كە تێیدا دوو كەس كوژراون، بەڵام بەهۆی ئەوەی كێشەكە لە رێی سوڵحەوە چارەسەر كراوە جارێكی تر سەری هەڵداوەتەوە.