وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتیکان پيرۆزبايى له نێچيرڤان بارزانى ده‌كات
ض و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت لە پۆستە نوێیەکەیدا.
له نامهيهكى پيرۆزباييدا كه له‌ڕێگه‌ى باڵیۆزی ڤاتیکانه‌وه لە عیراق بۆ نێچيرڤان بارزانى نێردراوه، کاردینال پیترۆ پارۆلین، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان به بۆنه‌ى ههڵبژاردنيەوە به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزبايى لێده‌كات.
کاردینال پیترۆ پارۆلین، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان لە نامەکەیدا نووسيويه‌تى: “بە خۆشحاڵییەوە هیوای ئەوپەڕی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە دەستبەکاربوونتان وەک سەرۆك لە هەرێمی کوردستانی عێراق. داوا لە خودای گەورە دەکەم و ئومێده‌وارم به دانایی و تێگەیشتوویى و لێبووردەییتان لەو پۆستەدا، خودای گەورە بەڕێزتان و خانەوادەکەتان و هەموو خەڵکی هەرێم لە بەرەکەتەکانی پڕبەش بکات”.