مێژوونووسێكی ئه‌مه‌ریكی: مه‌سرور بارزانی به‌ سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز و شاره‌زای سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ناسراوه‌

ستێڤن مانسفیڵد، نووسەر و مێژوونووس و چالاکوانی دیاری ئەمه‌ریکی پیرۆزبایی لە مەسرور بازرانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، لە واشنتن مەسرور بارزانی بەوە ناسراوە، کە سەرکردەیەکی بەھێزە و شارەزای کاروباری نێودەوڵەتیە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت لە پۆست و ئەرکی داھاتووشی رۆڵی کارا و دیاری دەبێت.

ستێڤن مانسفيڵد، له‌ لێدوانێكیدا بۆ میدیایی كوردستان24 گوتی: بەڕێز مەسرور من ستیڤن مانسفیڵدم لە واشنتن دیسیەوە. پیرۆزبایت لێدەکەم بە بۆنەی دەست نیشان کردنت بۆ پۆستی سەرۆکی وەزیرانی داھاتووی ھەرێمی کوردستان. زۆر شانازیت پێوە دەکەم و ملیۆنان ئەمه‌ریکیش لێرە شانازیت پێوە دەکەن. نزات بۆ دەکەین.

هه‌روه‌ها زیاتر گوتی: ئەو ناوبانگەشی کە مەسرور بارزانی لێرە لەواشنتن ھەیەتی و خەڵک دەیناسێت ئەوەیە، کە سەرکردەیەکی بەھێز و زیرەکە و شارەزای کاروباری نێودەوڵەتیە. ئەو پۆستەش بە ئەزموون و لێھاتوویی بەڕێزیانەوە رۆڵی بە ھێزی دەبێت و بۆ گەلی کوردیش باش دەبێت.

مەسروور بارزانی راسپێردراو بۆ سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئێستا ئامادەكاری بۆ پێكهێنانی حكوومەت دەكات و بەپێی یاسا دەبێت تا 30 ڕۆژی تر تەواوی حكوومەتەكەی بخاتە بەردەم پەرلەمان و متمانەی پێ بدرێ.
Back to top button