ئیمارات:زەریف جێی متمانە نیە

 

وەزیری دەوڵەتی ئیمارات بۆ  كاروباری دەرەوە لە تویتێكدا  باس لە دژیەكی وتەكانی محمد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دەكات و دەڵێت چیتر زەریف جێی متمانە نیە

قرقاش دەڵێت لە كاتێكدا زەریف داوای هێور كردنەوەی دۆخی ناوچەكە دەكات بەڵام لە واقیعدا ئێران پێچەوانە هەنگاو دەنێت

بەهۆی پشتگیری لە گروپە  دژبەرەكانی وڵاتی سعودیەو ئیمارات و هێرشی ئەو گروپانە بۆ سەر بەرژەوەندیەكانی وڵاتانی عەرەبی تا دێت پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی بەرەو گرژی زیاتر دەڕوات

سەرچاوە;ئۆرشەلیم پۆست

Back to top button