هەڵێنجانی نەوتی ئێران لەچاو 30 ساڵی ڕابردوو نزمترین ڕێژەی تۆمار کردووە

ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزە ڕایگەیاند ، هەڵێنجانی رۆژانەی نەوتی ئێران لە مانگی ڕابردوو 210 هەزار بەرمیل کەمی کردووە و گەیشتۆتە 2.4 ملیۆن بەرمیل ، ئەوەش نزمترین ئاستی هەلێنجانە لە ماوەی 30 ساڵی رابردوودا
ئاژانسی وزە هەروەها ڕایگەیاندووە ، هەناردەی رۆژانەی نەوتی ئێران لە مانگی مای بە 810 هەزار بەرمیل کەمی کردووە، کە لە چاو مانگی ئاوریل 480 هەزار بەرمیل کەمی کردووە .
ئەمریکا لە مانگی مای ڕابردوو گەمارۆی هەمە چەشنەی خستە سەر هەناردەی نەوتی ئێران ، بە مەبەستی ڕاگرتنی یەکجارەکی نەوتی ئەو وڵاتە کە بە زێڕی ڕەش ناسراوە .

لەمبارەوە ، ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەولەتی وزە نیشانی دەدات هەناردەی نەوتی “ئۆپێک ” لە مانگی رابردوودا بە هۆی ئەوەی سعودیا و نایجریا نەیانتوانیوە وەک پێویست بۆشایی نەوتی ئێران پڕ کەنەوە لە چاو ساڵی 2014 دابەزینی تۆمار کردووە .