ئه‌مینداری گشتیی كۆمکاری عه‌ره‌بی پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
ئه‌مینداری گشتیی كۆمکاری عه‌ره‌بی پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت له ئه‌ركی نوێیدا.
ئه‌حمه‌د ئه‌بولغێت، ئه‌مینداری گشتیی كۆمکاری عه‌ره‌بی پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیێنێت: ”متمانەی تەواوم هەیە کە بەڕێزتان هەموو توانایەکتان دەخەنەگەڕ بۆ بەرزڕاگرتن و بووژانه‌وه‌ی عێراق، کە بە تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی و پێکەوەکارکردنیان لەپێناو پاراستن و پتەوکردنی سەقامگیری و گەشەسەندن لە هەموو بوارەکاندا، بەدی دەهێنرێت”.
دەقی پەیامەکەی ئه‌مینداری گشتیی كۆمکاری عه‌ره‌بی
جەنابی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق..
سڵاوێکی گەرم،
خۆشحاڵم کە پیرۆزبایی زۆری خۆمتان پێڕابگەیەنم بەبۆنەی هەڵبژاردنتانه‌وه بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، هیوای سەرکەوتنتان لەم ئەرکە نوێیەدا بۆ دەخوازم.
متمانەی تەواوم هەیە کە بەڕێزتان هەموو توانایەکتان دەخەنەگەڕ بۆ بەرزڕاگرتن و بووژانه‌وه‌ی عێراق کە بە تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی و پێکەوەکارکردنیان لەپێناو پاراستن و پتەوکردنی سەقامگیری و گەشەسەندن لە هەموو بوارەکاندا، بەدی دەهێنرێت.
ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم تا پەرۆشیی کۆمکاری عەرەبیتان بۆ دەرببڕم بۆ بەردەوامیدان بە پەیوەندی و هاوکاریکردن لەگەڵتاندا، بۆ هەر شتێک کە مایەی خۆشگوزەرانیی هاووڵاتیانی عێراق بێت لە سەرانسەری وڵات‌دا و لە هەموو بوار و لایەنێکەوە.
ئەوپەڕی رێزمان قبووڵ بفەرموون.
ئه‌حمه‌د ئه‌بولغێت
سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی
13-6-2019