ئەفسەرێك لە پۆلیسی دژە تاوانی کەرکوك دەستدرێژی دەکاتە سەر کچێك پاش تێهەڵدانی دەسگیرانەکەی

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی بەرپرس ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کەوا ئەفسەرێك لە بەڕێوەبەرایەتی دژە تاوانی پارێزگای کەرکوك هەڵساوە بە ڕفاندن و دەستدرێژی کردنە سەر کچێك و پلەی ئەمنیەکەی قۆزتەوە بۆ ئەم کارە

ڕائید ” عەلا‌و عوبەیدی ” لە بنکەی دژە تاوانی میقداد ئەو ئەفسەرەیە کە دوێنێ لەگەڵ مەفرەزەکەی کچێکی ناچار کرد سواری ئۆتۆمبێلەکەی بیت لە جۆری نیسان پەترۆل ژمارەی میری بە بیانۆی ئەوەی پۆلیسی ڕەوشتن پاش تێهەڵدانی دەسگیرانەکەی و فڕێدانی لەسەر شەقام

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ناوەخۆ و ئەمنی پارێزگای کەرکوك ڕایگەیاند زانیاری ووردمان بەدەست گەیشت کە توومەتبار ع ٲ م هەڵساوە بە ڕفاندنی ش ح س و دەستدرێژی کردووتە سەری لە نێو ئۆتۆمبێلێکی میری و دەست بەجێ تیمێكمان پێك هێنا و توانرا تاوانبار دەسگیر بکەین و بە پێ مادەی 396 ی یاسای سزای عێراقی بەندکرا

سەرچاوە : شەفەق نیوز

Sabah

Back to top button