ترەمپ دەڵێت ئێران بەرپرسە لە هێرشی سەر كەشتیە نەوت هەڵگرەکانی کەنداوی عەممان

 

 

وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەڵێت : وێنەکان ئەوە دەسەلمێنن تەقاندنەوەی تانکیە نەوتیەکان کاری ئێرانە .لە پێش ترەمپ دا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئێرانی بە تاوانباری سەرەکی  زانی ، بەلام ئیران هەر زوو ڕەتی کردەوە

ئەمرۆ هەینی ترمپ لە جاوپێکەوتێکدا لە گەڵ کەناڵی تیڤی ” فۆکس نیوز ” گووتی : بە دوو هێرشی لەم جۆرە گەرووی هورمووز داناخرێت ، ئەگەریش دابخرێت کات زۆر نابات .

ترەمپ بۆ جارێکیتریش پشتڕاستی کردەوە کۆماری ئیسلامی ئێران  ئەو تواناییەی نییە دەستی بەچەکی ئەتۆمی رابگات و ناهێڵین ،لە وڵامی پرسیارێکیشدا بۆ چۆن ڕاگرتنی هەڕەشەکانی ئێران گووتی ، پاشە رۆژ هەموو شتێک بە چاوی خۆتان دەبینن .

 

Back to top button