باران بارین ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینی دەکرێت کە لە رۆژانی 30ـی ئەم مانگە و 1ی مانگی 12بەدواوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و ئەو شەپۆلە سەرمایەی ئێستا کوردستانی گرتووەتەوە لە رۆژی هەینی داهاتووەوە بەرەو لاوازی دەچێت.

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان به‌روداوی راگەیاندووه‌، پێناچێت لە چەند رۆژی داهاتووشدا باران لە باشووری کوردستان ببارێت به‌ڵام چاوەڕواندەکرێت لە هەینی و رۆژانی دواتر پلەی گەرما بەرزببێتەوه‌ و باران ده‌ست پێبكاته‌وه‌.

شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی باس له‌ دواكه‌وتنی بارانی ئه‌مساڵ ده‌كات و هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌و شه‌پۆڵه‌ سه‌رمایه‌ی له‌ ناوچه‌ به‌رزه‌كانی رۆژئاواوه‌ رووی كردۆته‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌شێكی وشك و ساردی دروست كردووه‌.

Back to top button