ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه به‌خته‌وه‌رن

پسپۆڕێكی بواری به‌خته‌وه‌ری ده‌ڵێت” ئه‌و ئافره‌ته‌ی هاوسه‌رگیری نه‌كردوه به‌خته‌وه‌ره و ئه‌وه‌ش كه منداڵی نیه زیاتر به‌خته‌وه‌ره”
پۆل دۆلان مامۆستایه له زانكۆی له‌نده‌ن بۆ زانستی ڕه‌فتاركردن ده‌ڵێت” ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه به‌خته‌وه‌رن و ئه‌وانه‌ش كه خاوه‌نی منداڵ نین ئه‌وه زۆر به‌خته‌وه‌رترن له‌و خانمانه‌ی خاوه‌نی منداڵن “
دۆلان ده‌ڵێت ئاستی به‌خته‌وه‌ری هیچ په‌یوه‌ندی نییه به بابه‌ته ته‌قلیدیه‌كان بۆ سه‌ركه‌وتن و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه پیاوان زیاتر له خانمان له هاوسه‌رگیری سوودمه‌ند ده‌بن و ئارام ده‌بنه‌وه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه خانمان زیاتر ئارامی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش به ته‌واوه‌تی له بۆچوونی ئه‌و خانمانه‌دا یه‌كلا ده‌بێته‌وه كه هاوسه‌رگیریان كردووه و ئه‌و كاته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یان له ماڵ نابێت زیاتر هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری ده‌كه‌ن.