ریاڵ مەدرید یاریزانی دیكەی گواستەوە

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ بۆ یانەكەی بەردەوامەو لە نوێترین هەنگاویدا ئیدارەی یانەی شاهانە یاریزانێكی پێشوی یانەی بەرشەلۆنەی گواستەوە.

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە شێوەیەكە فەرمی تاكیفۆسا كوبۆی ژاپۆنی بۆ ریزەكانی یانەكەی گواستەوە كە یاریزانەكە تەمەنی تەنها 18 ساڵە.

ئەم یاریزانە پێشتر و لە ساڵی 2011 بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بە قوتابخانەی لاماسیای یانەی بەرشەلۆنەوە كرد، بەڵام بەهۆی سزاكانی فیفاوە بەرشەلۆنە بە ناچاری دەستبەرداری تواناكانی ئەم لاوە ژاپۆنییە بو.

دوای لاچونی سزاكانی یانەی بەرشەلۆنە هەوڵی گەرانەوەی ئەم یاریزانانەی دەدا، بەڵام پێش ئەوەی هەنگاو بنێت بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە، ریاڵ مەدرید بە دو ملیۆن یۆرۆ بەرەو ریزەكانی گواستیەوەو لە سەرەتادا بۆ تیمی دوەمی یانەی ریال مەدرید یاری یدەكات.

تاكیفۆسا كوبۆی كە بەمێسی نوێ ناسراوە لە هێڵی ناوەندی پێشەوە یاری یدەكات، ئه‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له‌ كۆی 16 یاری 5 گۆڵ و 4 ئاسیستی كردو وە هاوشێوەی مێسی بە پێی چەپی یاریی دەكات.

Back to top button