سەركردەیەكی سیاسیی بۆ مەسروور بارزانی: دڵنیاین یەكڕیزی لە نێوان لایەنە سیاسییەكان دروست دەكەی

سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی هەرێمی كوردستان كرد.
عەبدوڵا موهتەدی سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە پەیامەكەیدا دەڵێت، هیواخوازین ئەزموونی خۆتان بۆ خزمەتی زیاتر بە كوردستان و گەشە و سەقامگیری هەرچی زیاتری ئەم بەشەی كوردستان بە كار بهێنین.
لە بەشێكی تری پەیامەكەدا هاتووە، باروودۆخی هەستیاری ئێستە دەخوازێت رۆحی تەبایی و یەكڕیزی بەسەر لایەنە سیاسییەكاندا زاڵ بێت و دڵنیاشین جەنابتان هەر ئەو ئاراستەیە دەگرنەبەر و ئێمەش هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
مهسرور بارزانی رۆژی 11ی حوزهیرانی 2019 لهلایهن فراكسیۆنی پارتی ناودێر كرا و له پهرلهمانی كوردستانیشدا دهنگی 87 پهرلهمانتار له كۆی 97 پهرلهمانتاری ئامادهبووی بهدهست هێنا.
