كەشوھەوای ئه‌مڕۆ و سبەی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بەمشێوەیە دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 14/6/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە ھەولێر، سلێمانی و کەرکووک ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە دھۆکیش ئاسمان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت، ئەگەری نمە باران لە کات و شوێنی جیاوازدا.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یەکشەممە 15/6/2019، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.

Back to top button