ئێران بە مووشەک هێرشی کردۆتە سەر فرۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا

 

 

 

بەرپرسێکی حکومەتی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ئاشکرای کرد ئێران بە مووشەک هێرشی کردۆتە سەر فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی .

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە بە کەناڵی ( سی ئێن ئێن ) ی گوتووە چەند کاتژمێرێک بەر لە هێرشکردنە سەر نەوتهەڵگرەکانی کەنداوی عەممان لە رۆژی پێنج شەممە ، ئێران فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی کردۆتە ئامانجی مووشەکی ، بەڵام ئامانجەکەی نەپێکاوەو مووشەکەکە کەوتۆتە دەریاوە ، جێگەی ئاماژەیە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی خەریکی چاوەدێری بەلەمە توند ئاژۆکانی ئێران بووە کە بە نیاز بوون لە نەوت هەڵگرەکان نزیک بنەوە .

ئەم بەرپرسە ئاماژەی بەوە نەکردووە کە ئاخۆ ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە کاتی هێرشەکەی تۆمار کردووە یا خود نا .

 

 

 

Back to top button