هەوڵی تێکدانی پەیوەندی نێوان پارتی و گۆڕان دەدرێت.. پەرلەمانتارێکی پارتی هۆشداری دەدات
په‌رله‌مانتارێكی پارتی داوای دانبەخۆدا گرتنی ئەندامانی حزبه‌كه‌ی دەکات لەبەرانبەر رەخنەی چەند پەرلەمانتارو سەرکردەیەکی گۆڕان و دەڵێت: “هەندێک لەوانە کار بۆ تێکدانی پەیوەندی نێوان گۆڕان و پارتی دەکەن، بەڵام پارتی حسابیان بۆ ناکات”.
شوان كه‌ریم زراری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی، له نووسینێكدا كه‌له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، هۆشیار عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان به كاركردن بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و گۆڕان تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێت: “هۆشیار عەبدوڵا و زۆرێك لەوانەی لەناو گۆڕاندا دژی رێككەوتنی پارتی و گۆڕان وەستاونەتەوە و هەوڵ بۆ تێكدانی پەیوەندی پارتی و گۆڕان دەدەن، بەهیچ شێوەیەك گۆڕان نین و پەیوەندی ژێر بە ژێریان لەگەڵ باڵێكی یەكێتیدا هەیەو لەلایەن ئەو باڵەوە ئاراستە دەكرێن بۆ تێكدانی پەیوەندی پارتی و گۆڕان و پەیوەندی هەرێم و بەغدا، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەم هەوڵەش سەرناگرێت و سەرەنجام ئەم كارتەش دەسوتێندرێت”.
زراری ده‌شڵێت: “ئێستا لەناو گۆڕاندا دوو خانە هەیە، خانەی یەكەم: خانەی راپەڕاندنە، ئەم خانەیە پێكهاتووە لەو كارەكتەرانەی كە رەسمی سیاسەتی فەرمی گۆڕان دەكەن و گوزارشت لە خواستی دەنگدەری گۆڕان دەكەن، پارتی مامەڵە لەگەڵ كارەكتەرەكانی ئەم خانەیەدا دەكات”.
له باره‌ی خانه‌ی دووەمەوە دەڵێت: “خانەی دووەم خانەی هەڵپەڕاندنە، ئەم خانەیە لەو كارەكتەرە سیخوڕانە پێكهاتووە كە لەناو گۆڕاندان و پەیوەندی ژێر بە ژێریان لەگەڵ باڵێكی یەكێتیدا هەیە، ئەم كارەكتەرانە لەناو گۆڕاندا ناخوێندرێنەوەو بەهیچ شێوەیەكیش گوزارشت لە خواستی دەنگدەری گۆڕان ناكەن و پارتیش هیچ حسابێكیان بۆ ناكات”.
به‌بڕوای په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی، له‌و حاڵەتەدا پێویستە پارتییه‌كان ئارامیان زیاتر بێت و بە ئاگابن، نەكرێن بەبەشێك لەو هەوڵانەی كە بۆ تێكدانی پەیوەندی پارتی و گۆڕان دەدرێت، ده‌شڵێت: “ئیعتیباریش تەنها بۆ هەڵوێست و بڕیاری كارەكتەرەكانی ئەو خانەیە دابنێین، كە ئەركی چوار ساڵی داهاتووی گۆڕان لە پرۆسەی سیاسی و حكومڕانی كوردستاندا رادەپەڕێنن و پابەندن بە جێ بەجێكردنی رێككەوتنی پارتی و گۆڕانەوە”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ڕۆژی پێنج شه‌ممه 13ی حوزه‌یرانی 2019، هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی گۆڕان، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ و ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌ردانی دادگای فیدڕاڵی عیراقیان كرد، بۆ بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان.