شاناهان : ئەمەریکا بە نیازە بەرەی دژە ئێران بکاتە بەرەیەکی نێودەوڵەتی
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/06/qalbi-wena-1-48.jpg)
ئەمەریکا بە نیازە بەرەیەکی نێودەڵەتی دژی ئێران بجوڵێنێت ، چونکە واشنتۆن پێی وایە ، کێشەی ئێران کێشەیەکی نێودەوڵەتییە.
پاتریک شانەھان، وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە وەکالەت،لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری دەرەوە و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی سەرقاڵی تاوتوێی پرۆژەیەکن بۆ پێک هێنانی کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی لە دژی ھەڕەشەکانی ئێران.
دەشڵێت: کاتێک “15%ی نەوتی خاوی جیھان لە باریکەڕێی ھورموزەوە تێدەپەرێت، کەواتە کێشەی ئێران تەنیا کێشەی ئەمەریکا نییە بەڵکو کێشەیەکی نێودەوڵەتیە”.
![](http://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/01/1-129-300x173.jpg)
ئەم لێدوانەی شانەهان لە کاتێکدایە ، لە چەند حەوتووی رابردوودا، هێرشکراوەتە سەر چەند کەشتییەکەی نەوتهەڵگری سعوودی، ژاپۆنی، نەرویجی و ئیماراتی لە نزیک باریکە رێی ئاوی هورومز لە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبیدا ، ئەمەش مەترسی گەورەی لەسەر سەقامگیریی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستکردووە..