د. ڤیان سهبری: عادل عەبدولمەهدی بۆ دوو مەبەست سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، شاندێكی باڵای حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی سەرۆكوەزیران، بۆ دوو مەبەست سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات، كە یەكەمیان پیرۆزباییكردنە و ئەوەی دیكەش گفتوگۆكردنە لەگەڵ سەركردایەتیی كورد لەباری كێشە ھەڵپەسێردراوەكانەوە.
د. ڤیان سەبری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووه: شاندێكی حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بۆ دوو مەبەست سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات، كە یەكەمیان پیرۆزباییكردنە لە سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی نوێ و دووەمیش گفتوگۆ لەگەڵ سەركردایەتیی كورد دەكات لەبارەی كێشە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا.
سەبری گوتیشی، بڕیار لە سەردانەكە دراوە و تەنیا ماوە سەردانەكە بكەن بەم زووانە، چونكە كۆمەڵێك مەلەف ھەن پێویستە لە نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا چارەسەر بكرێن.