لە دووای هێرش بۆ سەر نەوت هەڵگرەکان ، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن پێوەندی بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکات
عادل عەبدولمەهدی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی هەینی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا قسەی کرد و هێرش و بۆ سەر نەوت هەڵگرەکان لە ناوچەی کەنداوی عەرەب و پەرەئەستاندنی گرژییەکان نێوان ئێران و ئەمریکا باسی سەرەکی ئەم پێوەندییەبوون .
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە هەردووک لایەن کردووە ڕێگری لە قوڵبوونەوەی زیاتری کێشەکانی نێوانیان بکەن .
بە پێی ڕاگەیەندراوی مۆرگان ئورتاگووس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ، لەم پێوەندی تەلەفۆنیەدا ، پۆمپیۆ داوای لە عادل عەبدولمەهدی کردووە بۆ پاراستنی گیانی سەربازانی ئەمریکی ڕۆڵێکی باشتر بگێڕێت لە هەنبەر هەڕەشەی ملیشایاکانی عێراقی سەر بە تاران .
پۆمپیۆ هەروەها بە ئاماژەدان بە چالاکی حووسیەکان لە یەک مانگی ڕابردوودا لە کەنداوی عەرەبی و کەنداوی عەممان دەڵێت : بۆچوونەکانی ئیمە وایە کە ئێران بەرپرسی سەرەکی هێرشی سەر نەوتهەڵگرەکانە لە کەنداوی عەممان .
پۆمپیۆ لە کۆتاییدا وێرای ئەوەی ئاسایشی هاتووچۆی دەریایی لەم ناوچەدا بە گرینگ دەزانێت ،دڵنیایی دەدات لە بەردەوامی یارمەتیەکان بۆ عێراق.