ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی رێنمایی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات

خواكوڕك

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ رێنماییه‌كی تایبه‌ت به‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، “ڕێنمایی رەفتاری پیشەیی كۆمەڵێك رەفتاری نموونەیی لە خۆدەگرێت كە پێویستە فەرمانبەری گشتی لە كاتی ئەنجامدانی ئەركەكیدا پیادەی بكات”.

 

هه‌روه‌ها هاتووه‌، “ڕەفتاری پیشەیی بەپێی یاسای دەستەیی دەسپاكی دەبێتە مەرجی دامەزراندن و لە پیشەی گشتی لە هەرێمی كوردستان ئەو رێنمایانە فەرمانبەری گشتی لە هەرپۆست و پلەیەكدابێت كاتی بێت یا هەمیشەیی پێوەی پابەندبێت”.

 

دەقی ڕاگەیەنراوی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان:

دەستەی دەسپاكی ڕێنمایی ڕەفتاری پیشەیی بڵاوكردەوە
دوای ئەوەی دەستەی دەسپاكی رەفتاریی پیشەیی پەسەندكرد لە ژمارە204ی رۆژی8\11\2016لە رۆژنامەی فەرمی وەقایعی كوردستان بڵاوكرایەوە ڕێنمایی رەفتاری پیشەیی كۆمەڵێك رەفتاری نموونەیی لە خۆدەگرێت كە پێویستە فەرمانبەری گشتی لە كاتی ئەنجامدانی ئەركەكیدا پیادەی بكات.
ڕەفتاری پیشەیی بەپێی یاسای دەستەیی دەسپاكی دەبێتە مەرجی دامەزراندن و لە پیشەی گشتی لە هەرێمی كوردستان ئەو رێنمایانە فەرمانبەری گشتی لە هەرپۆست و پلەیەكدابێت كاتی بێت یا هەمیشەیی پێوەی پابەندبێت.
گرنگترین پرەنسیپەكانی ئەم ڕێنماییە بریتین لە:

– فەرمانبەریی گشتی پابەند دەبی كە بە دڵسۆزی بمێنێتەوە بۆ وڵاتەكەی وابەستە دەبێت بە دەستوور و یاساكەنیەوە و پارێزگاری دەكات لە سەر جێبەجی كردنی بنەما یاساییەكان بە هەموو پلەكانی بە شیوەیەكی وورد.

– جێبەجی كردنی ئەركەكانی فەرمانبەرایەتی لە لایەن خودی فەرمانبەری گشتیەوە دەبێت بە شێوەیەكی ووردو بابەتی وبێلایەن بە متمانەو نیەتێكی باش بەپێی پرەنسیپی بەرپرسیارەتی لێهاتوویی تاكەكەسی بە ئامانجی بە دەست هێنانی بەرژەوەندییە گشتییەكان، ناكرێ كەسێكی تر راسپێردرێت بۆ رێپێدانێكی نوسراویكی راشكاو لە لایەن ئەوەی كە دەسەڵاتی یاسایی هەیە یان لە حاڵەتی باری چاوەروان نەكراودا.

لەسەر فەرمانبەری گشتی پێویستە پابەندبێت بە كۆمەڵێك بەهای بنەڕەتی لەكاتی جێبەجێ‌ كردنی ئەركەكانیدا لەوانەی(رێزگرتن لەیاسا و شەفافیەت لەكاركردن و یەكسانی دادوەری و دڵسۆزی و كارای و ڕاستگۆی و ئەمانەت پارێزی و بێلانی لەكارەكەیدا).
دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان لەداهاتوودا هەڵمەتێكی فراوان دەسپێدەكات لەپێنا و ناساندنی ئەم ڕێنماییانە بۆ فەرمانبەرانی كەرتی گشتی كە سەرجەمی ڕێنماییەكان لە 39 ماددە پێكهاتووە.
ڕاگەیاندنی دەستەی دەسپاكی
24/11/2016

Back to top button