كاتی سه‌ردانی مه‌سروور بارزانی بۆ سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندرا

بڕیاره‌ سبه‌ینی مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی شاری سلێمانی بکات به‌مه‌به‌ست کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان..

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی (خواكوڕك)، بڕیاره‌ سبه‌ینێ 16ی حوزه‌یرانی 2019 مه‌سرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت سه‌ردانی سلێمانی بکات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان کۆببێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 15ـی حوزێران یه‌كێتی نیشتیمانی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات و وه‌فدێك ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت.

مەسروور بارزانی رۆژی 12ـی حوزەیران لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە مەرسوومی سەرۆكایەتی ڕاسپێردرا بۆ پێكهێنانی حكوومەت لە ماوەی 30 رۆژ.
Back to top button