دادگای ئاڵمانیا داوای ئێرانی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتیاری بە فڕۆکەوانی ( ماهان ) بۆ وڵاتەکەی ڕەت کردەوە .

دادگای ئاڵمانیا داوای ئێرانی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتیاری بە فڕۆکەوانی ( ماهان ) بۆ وڵاتەکەی ڕەت کردەوە
دادگای باڵای ” لونبۆرگ “ی ئاڵمانیا ، داوای پێداچوونەوەی کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهانی بۆ دەستپیکردنەوەی گەشتەکانی بۆ ئەو وڵاتە ، ڕەت کردەوە .
ماهان ئەیر ، داوای لە سەر فڕۆکەوانی ئاڵمانیای فیدڕاڵ تۆمار کردبووکە بە نایاسایی گەشتی فڕۆکەی کۆمپانیای ماهان ئەیری ئێرانی ڕاگرتووە بۆ ئەو وڵاتە .
دادگای لۆنبۆرک بڕیاری دەرکرد ، بە لەبەر چاو گرتنی بەرژەوەندی سیاسی و گشتی ئاڵمانیای فیدڕاڵ ماهان ئەیری ئێران بۆی نییە فڕینەکانی بۆ وڵاتەکەیان دەست پێ بکاتەوە .
ماهان پەی وابوو بە پێی بڕیار دەبوو ڕاگرتنی فڕینی ئەم کۆمپانیایە بۆ ئاڵمانیا کاتی بێت ، بەڵام دادگا ئەم بۆچوونەشی ڕەت کردۆتەوە .
ئەم بڕیارە ، بڕیاری کۆتایی دادگایەو بە پێی یاسا داوای پێداچوونەوەی بۆ ناکرێتەوە .
ئیزنی فرۆکەوانی ماهان ئەیری ئیرانی بۆ ئاڵمانیا بە هۆی هاوکاری لەگەڵ دەزگای هەواڵگری ( ئیتڵاعات ) ی ئێران هاتە راوەستان ، چوونکە ئەم کۆمپانیایە کەڵ و پەلی سەربازی بۆ سووریا گوازتبۆوە ، ئەم زانیاریانە پێشتریش لە لایەن دادگای شاری ” براوون شووایگ ” پشت ڕاست کرابوونەوە .