واشنتۆن مۆڵەتی هاوردەی کارەبا و گازی ئێرانی بۆ عێراق  درێژکردەوە

 

واشنتۆن مۆڵەتی هاوردەی کارەبا و گازی ئێرانی بۆ عێراق  درێژکردەو

 

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی  ئەمریکا  بۆ جاری سێهەم  بڕیاری دا بە درێژکردنەوەی ماوەی بەخشینی عێراق بۆ 90 ڕۆژیتر بۆ بەردەوامی هاوردە کردنی کارەبا و گاز لە ئێرانەوە .

 

بەرپرسانی عێراق ئاماژەیان دا لە پاس دانووساتنێکی دوور و درێژ لە گەڵ بەرپرسانی  ئەمریکا کە ماوەی 90 ڕۆژ عێراق ببەخشرێت لەو سزایانەی سەر ئێران بۆ هاوردەی ووزە لە ئێرانەوە

 

ئەم بەخشینە بۆ عێراق پێویستیەکی گرینگە وبەتایبەتی لەو کاتەی گرژیەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران گەیشتووتە لوتکە و عێراق لە ناوچەیەکی گەرمی ململانیەکان دایە و لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما عێراق پێویستی زیاترە بە ووزەی کارەبا و ترسی هەیە لە خۆپیشاندانی خەڵك لە نەبوونی خزمەتگوزاریەکان

Back to top button