ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی له‌ناو ئۆتۆمبێلی حكوومیدا ده‌ستدرێژی كرده‌سه‌ر كچێك ده‌ستگیركرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ناوخۆ و ئاسایشی عێراق له كه‌ركووك رایگه‌یاند: “ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان ده‌ستگیركردووه كه كچێكی رفاندووه و له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی حكوومیی كه‌ركووكدا ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ری”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ناوخۆ و ئاسایشی عێراق له كه‌ركووك له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نوسیوویه‌تی: “زانیاریمان پێگه‌یشت كه تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (ع.أ.م )، كچێكی به‌ناوی (ش.ج.س) رفاندووه و له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی حكوومی جۆری نیسان پاترۆل ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر”.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه كه “تیمێكی كار پێكهێنراوه و ئه‌و ئه‌فسه‌ره تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌شدا گیراوه كه كاره‌كه‌ی پێ ئه‌نجامداوه، به‌گوێره‌ی مادده‌ی 396 له یاسای سزادانی عێراقی، تۆمه‌تباره‌كه راگیراوه”.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس رایگه‌یاندبوو، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پله‌ی رائیده له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان له كه‌ركووك، پۆسته‌كه‌ی به‌كارهێناوه و ئه‌و كچه‌ی رفاندووه كه له دایكبووی ساڵی 1988 و ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ری”.