تا سێ مانگی تر عێراق دەتوانێت غاز و كارەبای ئێران بھێنێت
بۆ جاری دووه‌م واشنتن، به‌خشینی عێراقی له سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر ئێران بۆ ماوه‌ی 3 مانگی دیكه درێژكرده‌وه و رێگه به عێراق دراوه غاز و كاره‌با له ئێرانه‌وه بهێنێت و له‌م هاوینه گه‌رمه‌دا سوودی لێوه‌ربگرێت.
ئەمڕۆ شه‌ممه 15/6/2019 به‌رپرسێكی باڵای عێراق نزیك له دانووستانه‌كان به ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووه: “عێراق له‌ناو ئه‌و به‌خشینه نوێیه‌دایه و ماوه‌كه‌ی 90 رۆژه، ده‌توانێت غاز و كاره‌با له ئێرانه‌وه بهێنێت، ئه‌وه‌ش پاش دانووستانێكی دوور و درێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان هاتووه كه تا چه‌ند رۆژێك پێش كۆتایی بهخشینهكهی جاری یه‌كه‌م به‌رده‌وام بوو”.
ئه‌و بڕیاره‌ش له كاتێكدایه گرژییه‌كانی نێوان تاران و واشنتن له كه‌نداو زیاتر بووه، به‌ڵام به‌غدا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ھێزی له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو وڵات هه‌یه.
ئه‌و به‌خشینه بۆ عێراق ژیارییه، چونكه له ناوچهیهكدایه زۆر گه‌رمه و پله‌كانی گه‌رما زۆرجار تا 55 پله به‌رزده‌بنه‌وه، ئه‌و بارودۆخه‌ش پێویستی به به‌كارهێنانی كاره‌بای زیاتر هه‌یه و به‌هۆی كهمبوونیشی دوور نییه خۆپیشاندانه‌كان سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه، چونكه ساڵی رابردوو له مانگی ته‌مووزدا له به‌سره و ناوچه‌كانی دیكه سه‌ریهه‌ڵدا و گرژی زۆریشی به‌دواداهات.